٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆرێلایەك بۆ رەواندنەوەی غەمەكانی یاری لەسەر پەت دەكات

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە/ kdp.info لە یەكێك لە باخچەكانی ئەلمَانیا مەیموونێك لەجۆری گۆرێلا بەناوی كیدۆ جۆ بۆ رەواندنەوەی غەمەكانی لەسەر پەتێك دەڕوات و دەبێتە جێگای سەرسووڕمانی ئامادەبووان، رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە مەیمونێك دوای گواستنەوەی لە باخچەیەكی ئاژەڵانی دانیمارك بۆ باخچەیەكی ئاژەڵانی ئەڵمانیا، بە ئامانجی دووربوونەوەی لە خەمۆكی، هەڵساوە بەیاریكردن لەسەر پەتێك لەنێو شوێنی حەوانەوەی خۆی، كە ئەمەش بۆتە جێگای سەرسوڕمانی ئامادەبووانی شوێنەكە، رۆژنامەكە لە بەرپرسێكی باخچەكەی ئەڵمانیای گواستەوە كە كیدۆ ماوەیەكە بەبێ تاقەتی دەبینرا، ئەویش بەهۆی گواستنەوەی بووە بۆ ئەم باخچەی كە ئێستا تێدا دەژی و بەرپرسەكە گوتیشی: دوای تاقیكردنەوە لەسەری دەركەوتووە كە كیدۆ جۆ توانای زۆر زیاتری هەیە لەوەی كە ئێستا بینراوە و ئەو مەیموونە بەباشی دەتوانێت لەسەر پەتەوە بۆ ماوەیەكی درێژ بپەڕێتەوە زیاتر لەوەی كە مرۆڤ توانیتی بپەڕێتەوە، شایەنی باسە وەرزشوان نیك والیندا توانییەتی لەسەر پەت بۆماوە 1800 پێ لەسەر گەلی نیاجرا بپەڕێتەوە ژمارەی پێوانەیی لە جیهان تۆمار بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار