لیژنەكانی پەرلەمان سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2013

هەولێر- تایبهت به kdp.info/ ماوەی مانگێك بە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دراوە بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژەی بودجەی ساڵی 2013ی هەرێمی كوردستان و خوێندنەوەی وتۆمارکردنی تێبینیەكانیان لەمبارەیەوە و ئینجا پێشكەشی لیژنەی دارایی بكەن، بەپێی گوتەی ئەندامێكی پەرلەمانیش لەمبارەوە ئێستا سەرجەم لیژنەكان سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتی تایبەتن.
د. رێباز فەتاح سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بۆkdp.info گوتی: ئێستا سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان كۆپیەكی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013 ی هەرێمی كوردستانیان لەبەردەستدایە بۆ خوێندنەوەو تۆماكردنی تێبینیەكانیان، ئێمە وەكو لیژنەی تەندروستی ئەندامانمان سەرقاڵی پێداچوونەوە و خوێندنەوەی پرۆژەكەن لە رۆژانی ئایندەش لیژنەكەمان كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدات بۆ ئەوەی ئەوانیش سەرجەم ئەندامانی لیژنە تێبینییەكانیان بخەنە ڕوو و دواتریش راپۆرتی لیژنە ئامادە دەكرێت و پێشكەشی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.




