سەدر : ئەگەر مالیکی بەردەوام بێت لەو سیاسەتەی ئەوە بەهاری عێراقی ڕوودەدات

تایبهت به kdp.info/ سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئاماژە بەوە دەكات کە مالیکی بەرپرسیاریەتیەکی گەورەی حکوومەتی لەسەر شانە و دەبێت وەڵامی داواکاری خۆپیشاندەرانیش بداتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە ڕەوتی سەدر بڵاوی کردۆتەوە، موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەوەی ڕاگەیاندووە: کە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرپرسیاریەتیەکی گەورەی حکوومەتی لەسەر شان دایە و دەبێت وەڵامی داواکاری خۆپیشاندەرانیش بداتەوە.
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتیش ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە "هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی عێراقی بۆچوونی کەسی نوری مالیکە و لەلایەن لیستەکەیەوە سەری هەڵداوە، ئەگەر دەیەوێت حکومەت هەڵوەشێتەوە با خۆی یەکەم جاردەست لەکار بکێشێتەوە".
سەدر ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر مالیکی بەردەوام بێت لەو سیاسەتەی ئەوە بەهاری عێراقی ڕوودەدات .
جێگای باسە مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشووتر ڕایگەیاندبوو " کە دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختەئەنجامبدرێت".
کارزان هەورامى




