٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی

سەرچاوە: KDP.info

لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كوردستانیان كردووە ئەمە دەقەكەیەتی:

ساڵی تازه‌ی 2013 له‌ هه‌موو كوردستانیان له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بن پیرۆز ده‌كه‌م، هیوادارم ساڵى تازه‌ ببێته‌ ساڵى سه‌ركه‌وتن، ئارامى و ئاسووده‌یى، خۆشى و كامه‌رانى بۆ هه‌مووان و ببێته‌ مایه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام، ئاوه‌دانى و خۆشگوزه‌رانیى زیاترى كوردستان. هیواى چاكبوونه‌وه‌ و به‌ سه‌لامه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ جه‌نابى مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمارى عیراق ده‌خوازم. هه‌ر له‌ خۆشیدا بن و له‌ ساڵى تازه‌دا خه‌ون و هیواكانتان بێنه‌ دى. سڵاو و ڕێز بۆ هه‌مووان.

هەواڵی پەیوەندیدار