بڕیارە رۆژی ھەینی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەشاری کەرکووک دژی حکوومەتی عێراق سازبکرێ

تایبهت به kdp.info/ بەڕێوهبەری ئاسایشی کەرکووک دهڵێت: ئەمڕۆ لەشاری کەرکووک خۆپیشاندانێک لەدژی حکوومەتی عێراقی سازکرا، بەڵام لەشکری عێراق رێگری لەخەڵک کرد لەدەوروبەری شاری کەرکووک بەشداری تێدا بکەن.
عەمید ھەڵۆ نەجات بەڕێوهبەری ئاسایشی کەرکوک لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆ kdp.info رایگەیاند: ئەمڕۆ خۆپیشاندانێک لەلایەن سوننەکانی شاری کەرکووک بەڕێوەچوو دژی حکوومەتی عێراق، کەژمارەیان نزیکەی 500 کەس دەبوو، بڕیاربوو خەڵکی دەوروبەری شاری کەرکووکیش بەشداری تێدابکەن، بەڵام لە لایەن سوپای عێراق رێگریان لێکراو نەیانھێشت بێنە ناو کەرکووک و بەشداری ئەوخۆپیشاندانە بکەن.
عەمید ھەڵۆ نەجات گوتیشی: لەبەرئەوە سوپای عێراق نەیانھێشت سوننەکانی دەرەوەی شاری کەرکووک بەشداری خۆپیشاندانەکهی ئەمڕۆی شاری کەرکووک بکەن، بۆیە بڕیاردراوە رۆژی ھەینی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بە بەشداری خەڵکی کەرکووک و دەورووبەری سازبکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە وەکو کورد بەشداریمان تێدا نەکردووە، چونکە ئەوانەی بەشدارییان لەو خۆپیشاندانە کرد، تەنیا سوننە بوون و خەڵکانی تر بەشداریان تێدانەکردوە.




