بۆبەشداریکردن لەئاھەنگی سەری ساڵ 133 ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە

تایبهت بهkdp.info / وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد: بۆبهشداریکردن لەئاھەنگەکانی سەری ساڵ 133ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، کە79 ھەزاریان لەخوارو ناوەڕاستی عێراق ھاتوون.
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان نادر رۆستایی لە لێدوانێکی تایبەت بۆkdp.info رایگەیاند: بەمەبەستی بەشداریکردن لەئاھەنگەکانی سەری ساڵ لە ھەرێمی کوردستان 133 ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، لەوانەش 79 ھەزار لە خوارو ناوەڕاستی عێراق ھاتوون و 24 ھەزار گەشتیاریش لە تورکیا و20 ھەزاریش لە ئێران و 10 ھەزار کەسیش لەرێی فڕۆکەخانەکان ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان.
نادر رۆستایی گوتیشی: ئەم رێژەیەش به بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو 60% زیادی کردووە.




