٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا دوو كەس لە هەولێر گیانیان لە دەستدا

سەرچاوە: KDP.info

لە یەكەم شەوی ساڵی نوێدا، دوو كەس لە دوو رووداوی هاتوچۆدا گیانیان لە دەستدا, وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت: ئەو پلانە ئەمنییەی بە هاوكاریی هێزەكانی ئاساییش و پۆلیسی هاتووچۆ رایانگەیاندبوو، سەركەوتوو بوو.

عەقید عەبدولقادر محەمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، رایدەگەیەنێت: لە یەكەم شەوی سەری ساڵی نوێدا و لە دوو رووداوی هاتووچۆدا، دوو كەس لە هەولێر گیانیان لە دەستداوەو چەند حاڵەتێكی شەڕی بچووكیش تۆمار كراوە كە چەند بریندارێكی سوكیان لێكەوتووەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هەروەها روونیشیكردەوە كە ئەو پلانە ئەمنییەی بە هەماهەنگی هێزەكانی ئاساییش و پۆلیسی هاتووچۆ دایانڕشتبوو، سەدا سەد سەركەوتوو بوو و بێجگە لە بڵاوبوونەوەی تیمەكانی هێزەكانی ئاساییشی ناوخۆ لە كوچە و كۆڵان و شوێنە گشتییەكان، كە هاوكات چەندین مەفرەزەی گەڕۆكیش ئەركیان جێەجێدەكرد، لە سەرجەم ئەو شوێنانەی ئاهەنگیان تێدا سازدەكرا پلانەكە بە وردی جێبەجێكراوەو هیچ حاڵەتێكی ئەوتۆ رووی نەداوە جێی باس بێت.

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار