٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەرجی ھەرێم بۆ ئیمزاکردنی رێکكەوتن لەگەڵ بەغدا ھەڵوەشاندنەوەی ھێزی دیجلەیە

سەرچاوە: KDP.info

ج

عەمید ھەڵگورد حیکمەت بەڕێوه‌بەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆ kdp.infoرایگەیاند: بڕیاربوو رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەم شاندە سەردانی ھەرێمی کوردستانی بکردایە، بەڵام دواخرا بۆ رۆژی چوارشەممە، تاوەکو ئێستاش ئەو کاتە نەگۆڕاوە، بەڵام جاری وا ھەیە پێشھاتنی وەفدەکە دوادەخرێت، ئاماژەی بەوەش کرد زەحمەتە لەکاتی ھاتنی ئەم شاندە بۆ ھەرێمی کوردستان رێککەوتن ئیمزابکرێت، چونکە بەرای من بەکۆبوونەوەیه‌ک و دوو کۆبوونە زه‌حمەتە بگەنە رێکكەوتن و کاتی زیاتری پێویستە.

عەمید ھەڵگورد حیکمەت رونیشیکردەوە: تاوەکو ئێستا ئەوان وەکو وەزارەتی پێشمەرگە سورن لەسەر ئەوەی پێویستە فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنەکانی ھێزی دیجلە ھەڵبوەشێتەوە و لێی پاشگەز نابنەوە.

پێشتر شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوەخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ماوەیه‌ک پێش ئێستا لەناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ھەرێم روویاندا سەردانی بەغدایان کردو دواتر وەزیری بەرگری عێراق لەگەڵ وەزیری ناوەخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیه‌کی رۆژنامەوانیدا رایانگه‌یاند: کۆبوونەوەکە ئەنجامی باشی ھەبووەو بۆ ئیمزاکردنی رێکكەوتنیش سەردانی ھەرێمی کوردستان ده‌کەن.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار