٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێ بەشی كورسی پەرلەمانی عێراق خاوەنەكانیان نادیارن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - تایبەت بە/ kdp.info زۆربەی ئەو پەرلەمانتارانەی كە لەرێگای سەركردەكانییەوە بوونەتە پەرلەمانتار لە خوولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماڵئاوایی دەكەن، دادوەر وائیل عەبدول لەتیف پەرلەمانتاری پێشووی عێراقی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ تۆڕی هەواڵی عێراق رایگەیاند: سێ بەشی كۆی گشتی كورسی پەرلەمانتاران لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا بە رێگای دەنگی سەركردەكان پڕ كراوەتەوە خاوەنەكانیان نادیارە، بۆیەش بێكەڵك و خەمسارد بوونە بۆ كێشەی هاووڵاتیان، وائیل عەبدول لەتیف لە درێژەی لێدوانەكەیدا گوتیشی: ئەدای پەرلەمانتاران بە گشتی لای خەڵكی عێراق دیارە و زۆربەی پەرلەمانتارەكانیش هاتوون كورسی بەتاڵ پڕبكەنەوە و داواكاری سەركردەكانیان جێبەجێبكەن و خەم و كێشەی هاووڵاتیانیش بەلایانەوە گرنگ نەبووە، ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: چونكە پەرلەمانتارەكان زۆربەیان هەڵبژێردراوی سەركردەكانیانن، بۆیە لەلایەن خەڵكەوە نەناسراو بوونە و بەدڵنییایەوە لەئەدای كاریشیان دەركەوتووە كە بۆ راپەراندنی كاری خەڵكی بێ كەڵك بوونە و لە هەڵبژاردنی داهاتووش زۆربەیان بەتەواوی ون دەبن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار