٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەدر: مالیكی عێراقی كردۆتە گاڵتەجاری وڵاتان

سەرچاوە: KDP.info

نەجەف - تایبەت بە/ kdp.info سەماحەتی موقتەدا سەدر رایگەیاند: عێراق لەسەر دەستی فەرمانڕەوایی نوری مالیكی بۆتە گاڵتە جاری وڵاتان و گشتیشیان بوونەتە دوژمنی، ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری نەجەف سەرۆكی رەوتی سەدر سەماحەتی موقتەدا سەدر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گلەییم لە نوری مالكی ئەوەیە بۆچی دەستی بە كورسیەكەی گرتووە و دەستبەرداری نابێت، مالیكی لەكێوەی داواكارییەكانی مەرجەعی ئاینییەكانەوەیە و مالیكی لەبەرامبەر ئازاری بەندكراوەكان چی كردووە، موقتەدا سەدر لەكۆنگرە رۆژنامەنییەكەدا داواشی لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد: دادپەروەر بێت و تێكەڵ بەكارووباری دادگای عێراقەوە نەبێت، هەروەها گوتیشی: مالیكی عێراقی بە هۆی سیاسەتە چەوتەكانییەو كردۆتە گاڵتەجاری وڵاتانی جیهان و رێگای بە تێكدەرانیش داوە بچنە دەرەوەی وڵات، شایەنی باسە سەماحەتی موقتدا سەدر هۆشداری ئەوەشی دا كە عێراق بە عەقلییەتی یەك حزبی و تاكڕەوەی لە فەرمانڕەوایی بەڕێوەنابردرێت و داواشی لەمالیكی كرد، بەسیاسەتی خۆی بچێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار