خاكی كوردستانی رۆژئاوا لە پانتایی خاكی لوبنان زیاترە

تایبەت بە/ kdp.info بەپێی توێژەینەوەیەك لە ئەڵمانیا، دەركەوتووە كە پانتایی خاكی كورستانی رۆژئاوا لە سوریا لە پانتایی خاكی لوبنان زیاترە، بنكەی توێژینەوەی كوردی كە بارەگاكەی لە ئەلمَانیایە ئاشكرای كرد كە لەدوا توێژینەوەی خۆیاندا لەسەر پانتایی و نەخشەی جوگرافی ناوچەكە بۆیان دەركەوتووە، كە پانتایی خاكی كوردستانی رۆژئاوا لە پانتایی خاكی لوبنان فراوانتر و زیاترە، ئەو بنكەیە كە بارەگای سەرەكی لە وڵاتی ئەڵمانیایە و كاری توێژینەوە و راوێژكاری دەكات، ئەوەشی دەرخستووە، كە توێژینەوەكە لەسەر بنەمای زۆرینەی ناوچە كوردنیشنەكانی باكوور و رۆژئاوای كوردستانی سوریا كراوە و لە دەرنجامدا دەركەوتووە كە خاكی هەرێمی كوردستان لە سوریا پانتای خاكەكەی لە خاكی لوبنان فراوانترە، توێژینەوەكە لە گوندی عەین دیوار سەر بە دێركی شاری حەسەكە لە باكووری رۆژهەڵاتەوە دەستی پێكردووە، تا دەگاتە سنووری توركیا و ناوچەی ئەسكەندرۆنە لە باكوری رۆژئاوای كوردستاندا .




