٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەندای تایمز: ئیسرائیل هەوڵی کوشتنی سەدام حوسێنی داوە

سەرچاوە: KDP.info

لەم رۆژانە کتێبێک بەناوی " زی ئیلیم" لە ئیسرائیل بڵاوکراوەتەوە باس لە پلانی کوشتنی سەرۆکی پێشووی عێراق سەدام حوسین دەکات، کە ئیسرائیل ساڵی 1992ویستویەتی ئەنجامی بدات، ئەمەش رێکەوتبووە لەگەڵ ئەو رۆژەی کە سەدام حوسێن بەشداری لە ناشتنی خزمێکی خۆی کردبوو.

ناوی کتێبەکە لە شوێنێکی بیابانی ئیسرائیل وەرگیراوە، بۆ ئەم ئەرکە بیست و دوو سەربازی کۆماندۆی تایبەتی ئیسرائیلی لەم شوێنە راهێنانیان ئەنجام داوە. هەندێک جلکی ئافرەتانیان لەبەر کردووە، کارەکەش ئەوە بووە راستەخۆ لەکاتی گەیشتنی سەدام بۆ شوێنی ناشتنەکە دەبوایە لەرێگەی پەیوەندی هەواڵەکە بە ناوەندی بڕیار لە ئیرسرائیل بدەن و ئەوانیش دوو موشەک ئاراستەی شوێنەکە بکەن و سەدام بکوژن. دوای ئەنجامدانی کارەکەش وارێکخراوە کە سەربازەکان بۆ شوێنێکی دیاریکراو رابکەن و یەکتر بگرنەوە و دواتر لەرێگەی دوو فڕۆکە هەڵدەگیران و دەرباز دەکرێن. هەروەها هەندێک سەربازی دیکەش ئامادەکرابوون کاتێک سەدام دەربازی دەبوو لە کوشتن لەرێگەی چەکی پێشکەوتوو، ئاگربارنیان دەکرد.

نووسەری کتێبەکە دەڵێت لەم کارەدا ئیهۆد باراک ئامادەبوو، کە ئەو کات سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بووە، بەڵام لەئەنجامی هەڵەیەکی تەکنیکی کە پێنج سەرباز تێیدا کوژران و شەشی دیکەشیان بریندار بوون، چونکە موشەکێکیان ئاراستە کرابوو، لەئەنجامدا پلانەکە هەڵوەشایەوە و پلانی کوشتنی سەدام حوسێن سەری نەگرت. کە موشەکەیان بەهەلە بەردەکەوێت دەڵێن " ئای خوایە چی رویدا".

هەواڵی پەیوەندیدار