ئەو ئەفسەرەی دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر كچە16 ساڵیەكە دانی بەتاوانەكەی نا

موسڵ-تایبەت بە / kdp.inf ئەو ئەفسەرە عێراقییەی كە لە پارێزگای موسڵ دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر كچە 16 ساڵییەكە دانی بەتاوانەكەی نا، سەرچاویەك لە دادگای عێراق بە ئاژانسی ئەنبای مۆسكۆی راگەیاند: دوای ئەوەی ئەفسەرێكی لیوای پێنجی سەر بەفەیلەقی دووی سوپای عێراق بەناوی زیاب شەعلان جبووری دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر كچێكی هەرزەكاری 16 ساڵان، ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری موسڵ لەبەردەم دادگا تاوانبار زیاب جبووری دانی بە ئەنجامدانی تاوانەكەی ناوە، سەرچاوەكە گوتیشی: بۆ سزادان و لێكۆڵینەوەی پتر، پەڕاوی ئەو رووداوە بۆ دادگاكانی سەر بە بەغدا نێردراوە و بەمنزیكانەش دادگا بڕیاری خۆی دەردەكات، شایەنی باسە چەند رۆژێك بەر لەئێستا لە پارێزگای موسڵ زیاب شەعلان كە پلەی ئەفسەری یەكەمی لەسوپای عێراق هەیە، دەستدرێژی سێكسی كردە سەر كچێكی هەرزەكار.




