نوری مالیكی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات

بەغدا-تایبەت بە / kdp.infنوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت چارەسەركردنی تەنگەژەكانی عێراق لە رێگای هەڵبژاردنێكی پێشوەختەوە دەبێت و لەو رێگایەش باشتر نییە، لە لێدوانێكیدا كە سۆمەرییە نیوز بڵاویكردۆتەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: دابەشبوونی عێراق لەسەر بنەمای تایفی و مەزهەبی چارەسەرێكی هەڵەیە و چارەسەری راستەقینە بریتییە لە سازكردنی هەڵبژاردنێكی پێشوەختە، جگە لە بەعسییەكانی پێشوو سەرجەم پێكهاتەكان تێدا بەشدار بن، نوری مالیكی راشیگەیاند: بڕیاری داوە، هەموو ئافرەتە بەندكراوەكانی دەست بەسەركراوی بەندیخانەكان ئازاد بكرێن و تەنیا ئەو ئافرەتانە نەبێت، كە سزای دادگایان لەسەرە، مالیكی لە كۆتایی لێدوانەكەیدا گوتیشی: عێراق روووبەڕووی پیلانێكی ئیقلیمی دەرەكی بۆتەوە و پێویستدەكات هەموو عێراقییەكان بە وریایی مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن.




