لیژنەیەكی تایبەت بۆ دامەزراندنی كەمئەندامان پێكدێت

هەولێر- تایبەت بە kdp.info/ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بابەتی دامەزراندنی كەمئەندامان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە لەمیانەیدا ئاماژە دراوە بە پێكهێنانی چوار لیژنەی تایبەت بۆ چاوپێكەوتنی ئەو كەمئەندامانەی ناویان بۆ دامەزراندن پاڵێوراوە.
لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە: بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە پێكهێنانی لیژنە بە سەرۆكایەتی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و ئەندامییەتی هەریەك لە وەزارەتەكانی تەندروستی و پلاندانان، لەمبارەیەوە وەزارەت فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتیدا لە هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان و ئیدارەی گەرمیان بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو كەمئەندامانەی كە ناویان پاڵێوراوە بۆ دامەزراندن كە لە %50 دیاریكراوە ئەمەش بۆ دەستنیشانكردنی شوێن و كاری شیاو بۆ كەمئەندامان.
بڕوا بەرزنجی




