بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر: ناوی دامەزراوانی هەولێر كۆتایی هاتووەو چاوهڕێی تەواوبوونی كارەكانی سلێمانی و دهۆك دەكەین

هەولێر- تایبەت بە kdp.info/ هەرچەندە وابڕیاربوو لە كاتێكی زووتر و لە ساڵی 2012 ناوی دەرچووانی ئامادەیی بۆ دامەزراندن لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا بكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا ئاشكرا نەكراوە، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێریش دەڵێت: ئێمە كارەكانمان تەواو كردووە چاوەڕوانی ئاماری سلێمانی و دهۆك دەكەین بۆ ئەوەی بەیەكەوە ناوەكان ئاشكرا بكەین.
حوسێن كاكل بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر تایبەت بۆ kdp.infoگوتی: ئێمە وەكو بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر كۆتاییمان بەسەرجەم كارەكانی هەڵسەنگاندنی ناوی دەرچووانی ئامادەیی بۆ دامەزراندن لە حكوومەت هێناوەو ئێستا ئەو ناوانەی دەرچوون ئامادەیە، تەنها ئەوە ماوە پێشكەشی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێری بكەین و دواتر ئاشكرای بكەین، بەڵام ئاشكرا كردنەكەمان راگرتووە بەو هۆیەی لە سلێمانی و دهۆك هێشتا كارەكان تەواو نەبووەو چاوەڕوان دەكەین هەرسێ پارێزگا بەیەكەوە ناوەكان ئاشكرا بكەین.
گوتیشی: بۆ دواین قۆناغی ناوی دامەزراوان كە تایبەتە بە دەرچووانی ئامادەیی و خوارتر 159 كەس ناوی دەرچووە ئەمەش دوای هەڵسەنگان و جیاكردنەوەی ناوەكان.
بڕوا بەرزنجی




