٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

18پلەی تری دامەزراندن بۆ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیادکرا

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.inf/ وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 18پلەی تری دامەزراندنی پێدراوە بۆ ناو دیوانی وەزارەت لەچەند بوارێکدا.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاجەر داود ئەحمەد لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoڕایگەیاند، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگاداری ھاوولاتیان ده‌کەینەوه‌ کە 18پلەی دامەزراندنمان ھەیە بۆ ناو دیوانی وەزارەت، لەوانەش حەوت پلە بۆ بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری(it)بەمەرجێک زمانی کوردی باش بزانێت و دوو کەسیش بۆ شوفێری و 9 کەسەکەی دیکەش بۆ خزمەت گوزاری.
ھاجرداود گوتیشی، فۆرمی دامەزراندن لەدیوانی وەزارەت دابەش دەکرێ لە رۆژانی چوارشەممە وپێنج شەممە رێکەوتی 2_3_1_2013.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژی2/1/2013دەوامی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەست پێدەکاتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار