٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سامی عەسكەری: وەزیرانی سەر بە لیستی عێراقییە بەخێر بچن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا تایبەت بە / kdp.infسەركردە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا سامی عەسكەری رایگەیاند: ئەگەر وەزیرانی سەر بە لیستی عێراقییە دەخوازن لە حكوومەتی عێراق بكشێنەوە خوا پەنایان بێت و بەخێر بچن، سامی عەسكەری سەركردە لە ئیئتیلافەكەی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەماڵپەری دەنگی عێراقی راگەیاند، زۆر جار هەرەشەی كشانەوە و بایكۆتكردن لە حكوومەت و پەرلەمان لە سەركردەكانی لیستی عێراقییە گوێ لێدەبێت، ئەگەر بەڕاستی وەزیرانی عێراقییە دەیانەوێت بكشێنەوە لە حكوومەت ئەو پێیان دەڵێین خوا پەناتان بێت و بەخێر بچن، سەبارەت بە دەستگیركردنی پاسەوانەكانی رافع عیساوی، عەسكەری رایگەیاند: جەنابی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندی بەم دۆسێیە نییە، ئەم دۆسێیە پەیوەندیدارە بە دادگای تاوانەكانی عێراق، لەبارەی لێدوانە توندەكانی ئەم دواییەی سەرۆكی رابوونی عێراق ئەحمەد ئەبو ریشە سامی عەسكەری گوتی: ئەبو ریشە مافی خۆیەتی وەك هاووڵاتی نارەزایی دەربرێ، بەڵام قسە توندەكانی لە چوارچێوەی تورەبوونەوە بووە و هیچ سەنگێكی لای ئێمە نییە. شایەنی باسە دوای دەستگیركردنی پاسەوانەكانی وەزیری دارایی عێراق، لیستی عێراقییە كە زۆرینەی سوننە مەزهەبەكان بەخۆ دەگرێت، هەرەشەی كشانەوەیان لە حكوومەت و پەرلەمان كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار