باقووبە: له ئهنجامی چهند كردهیهكی تیرۆریستی23 كەس كوژران و برینداربوون

تایبەت بە / kdp.infتەقینەوی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە قەزای خاڵسی سەر بە شاری باقووبە، 14 هاووڵاتی كوژران و برینداربوون، سەرچاوەیەكی پۆلیس لە قەزاكە بە مەدا پرێسی راگەیاند: ئۆتۆمبێلەكە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر رێگای گوومركی باشوور و لە نزیك دووكانی میوە فرۆشەكان ئامادەكرابوو، دوای تەقاندنەوەشی دەستبەجێ یەكێك كوژرا و 13 كەسی تریش برینداربوون، شایەنی باسە هەر ئەمڕۆ لە ناوچەی بهرزی سەر بە شاری باقووبە لە هێرشێكدا بۆ سەر ماڵی راوێژكاری ئاشتەوایی نیشتمانی خالد لهیب پاسەوانێك كوژرا و دووی دیكەش برینداربوون، لە بەلدروزی سەر بەهەمان شار هەر ئەمڕۆ بە هۆی كردەوەیەكی تیرۆریستی دوو پۆلیس كوژران و چواری دیكەش برینداربوون.




