٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ساعدی: دزییەكانی مالیكی ئاشكرا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بە / kdp.infدۆسییەی گەندەڵییەكانی نووسینگەی نوری مالیكی لەلایەن پەرلەمانتاری سەر بەهاوپەیمانی نیشتمانی سەباحی ساعدی ئاشكرا كرا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەبارەگای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەغدا ساز كرا، سەباح ساعدی رایگەیاند: بەپێی نووسراوەكانی وەزارەتی دارایی عێراق گەندەڵییەكانی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكی بەمەشێوەیە بووە،دزییەكان لەنووسیگەی مالیكی گەیشتۆتە 154ملیار و،940ملیۆن دینار، دزییەكان لە نووسینگەی فەرماندەی گشتی 55 ملیار و،191 ملیۆن دینار، دزییەكانی نووسینگەی یەكگرتنەوەی میلیشیاكان 193ملیار و،149 ملیۆن دینار، لەكۆتایی لێدوانەكەشیدا سەباح ساعدی داوای لە خەڵكی عێراق كرد، كە بزانن تا ئێستا كێ سەروەت و سامانی عێراقی دزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار