٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

روونكردنه‌وه‌یەک لە وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە

سەرچاوە: PUK Media

سه‌رۆك تاڵه‌بانی په‌رۆشی ده‌ربازكردنی عیراقه‌ له‌ قه‌یرانه‌كه‌و هاوكات یه‌كڕیزی كوردیشی زۆر لا مه‌به‌سته‌، هه‌ر بۆ پاراستنی ئه‌م یه‌كڕیزییه‌ش نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق سپاردووه‌ته‌ سه‌رۆك بارزانی

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی كه‌ تیایدا ئاشكرای كردووه‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری سپاردووه‌ته‌ سه‌رۆك بارزانی، له‌وباره‌وه‌ ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روونكردنه‌وه‌یەکی ڕاگەیاند.

ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ قه‌یرانی عیراق له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌ چووه‌ته‌ قۆناغێكی ئاڵۆزو ناكۆكی سیاسی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار، له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوو سه‌رۆك تاڵه‌بانی و بارزانی له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ بیروڕا گۆڕینه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، سه‌رۆك تاڵه‌بانی كه‌ په‌رۆشی ده‌ربازكردنی عیراقه‌ له‌ قه‌یرانه‌كه‌و هاوكات یه‌كڕیزی كوردیشی زۆر لا مه‌به‌سته‌، هه‌ر بۆ پاراستنی ئه‌م یه‌كڕیزییه‌ش نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق سپاردووه‌ته‌ سه‌رۆك بارزانی، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی-ش ده‌رخه‌ری په‌رۆشییه‌تی سه‌باره‌ت به‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی كوردو نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ڕێزیان هیچ پۆست و هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك ناخاته‌ سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ش دابڕاو نین له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عیراقێكی دیموكراتیك و فیدڕاڵی.


هه‌روه‌ها جندیانی روونیشی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ راوێژو بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ له‌ نێوان یه‌كێتیی و پارتیدا به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری كوردستاندا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا بكه‌ن، چونكه‌ ئایینده‌ی قه‌یرانه‌كه‌ به‌سه‌ر ئه‌گه‌ری جۆراوجۆردا كراوه‌یه‌.


وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ ده‌ربازكردنی عیراق له‌م قه‌یرانه‌ به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری كوردستان و عیراق به‌رده‌وامده‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتووشدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار