سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری لەپەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ ناوی داھێنەران دهکات

تایبەت بە kdp.info / سەرۆکی فراکسیۆنی کوردستانی دهڵێت، ھۆکاری نارەزایەتی لە ناوی داھێنەران بۆئەوە دهگەرێتەوە بابەتێکی تازەیە، بۆیە پێویستە شێوازی راگەیاندنەکەشی جیابێت، بەڵام لێ تێنەگەیشتن لەپرۆسەکە ھەیە و پێویستە وەزارەتی رۆشنبیری بەشەفافانە ناوەکانی ئاشکرا کردبا، بۆئەم مەبەستەش ئێمە سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری رادەسپێرین بۆ ئەوەی بەدواداچون بۆ ناوەکان بکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی کوردستانی لەپەرلەمانی کوردستان سۆزان خاڵەشەھاب لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆkdp.infoڕایگەیاند، سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری لەپەرلەمانی کوردستان رادەسپێرین بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ناوی داھێنەران بکا، کە چەند رۆژێک پێش ئێستا لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری ناوەکان ئاشکراکران بۆئەوەی کۆمەکی دارایی بکرێن، ئاماژەی بەوەش کرد ئەو ناوانە بەپرۆسەیێک تێپەریون ئەگەر نارەزایەتیش ھەبێت رەنگە ھۆکارەکەی لەیەک تێنەگەیشتن بێت لەپرۆسەکە، بەڵام بۆئەوەی ھەموو کەس لێی ئاگادار بێت پێویستە وەزارەتی رۆشنبیری بەشەفافانە ئەم ناوانە بەڵاو بکاتەوە و پێوەرەکان دیاری بکان و لەسەر چ بنەمایهک ئەم داھێنەرانە کۆمەک دەکرێن.
سەرۆکی فراکسیۆنی کوردستانی لەپەرلەمانی کوردستان گوتیشی، ئەمە ئەرکی حکوومەتە و پێویستە بیکات و بەردەوامیش بێت لەسەری، بەڵام گەر نارەزایەتی ھەبێت پێویستە پێداچونەوە بە پێوەرەکاندا بکرێت.
سۆزان خالەشەھاب رونیشیکردوە، پێویست بو پێش بەڵاوکردنەوەی ناوەکان وەزارەتی رۆشنبیری لەکۆنفرانسێک لەبەردەم میدیاکان ھەموو پرۆسەکەی شیکردایەوە و لەسەر چ پێوەرێک ھەڵبژێردراون ئینجا ناوەکانیان ئاشکراکردبا، چونکە بابەتەکە تازەیەو پێویستە شێوازی راگەیاندنەکەشی جیابێت.
لەچەند رۆژی رابردوو وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناوی690 داھێنەریان راگەیاند، کە لەلایەن وەزارەت کۆمەکی دارایی دەکرێن ئەمەش بوە ھۆی نارەزایەتیێکی زۆری ھەندێک خەڵک لەھەرێمی کوردستان .




