٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موئەیه‌د تەیب: ھەڵبژاردنی پێشوەختە نەخشەی سیاسی له عێراق ناگۆریت

سەرچاوە: KDP.info
گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق


تایبەت بە  kdp.info / نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا دەکات بۆ دەربازبون لەقەیرانی سیاسی وڵات ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت، لەبەرامبەردا وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ده‌ڵێت، ھەڵبژاردنی پێشوەختە نەخشەی سیاسی عێراق ناگۆریت و ھیچ لایەنێکیش لەگەڵی دانیە، بۆیە زه‌حمەتە ئەنجام بدرێت.
موئەیه‌د تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆ kdp.infoڕایگەیاند، ھەر جارێک قەیرانێک دروست دەبێت بیرۆکەی جیاجیا لای لیستی دەوڵەتی قانون دروست دەبێت لەوانەش ھەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەمەش پێویستە پەرلەمان ھەڵبوەشێتەوە، بەڵام لیستی دەوڵەتی قانون زۆرینەنیە تاوەکو بتوانی ئەم کارە بکات، چونکە ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامان ھەیە و زۆرینەی لایەنەکان دژی ئەمەن بۆیەزۆر زه‌حمەتە و ناکرێت.
موئەیەد تەیت گوتیشی، پێشنیاری دیکەش ھەیە متمانە لەحکوومەت وەربگیرێتەوە ئەمەش زۆر زحمەتە، چونکە تاوەکو ئێستا پەرلەمان ناتوانێ لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیرێکی سەر بە لیستی دەوڵەتی قانون بکات ئینجا چۆن دەتوانێ متمانە لەحکوومەت وەربگرێتەوە، بۆیە ھەموو ئەم پێشنیارانە دەکرێن بەڵام واقعی نیەو جێبەجێ ناکرێت.
وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی رونیشیکرده‌وە، لەجیاتی مالکی بیر لەم پێشنیارانە بکاتەوە با بگەرێتەوە بۆ دەستوور و رێکەوتنە سیاسیەکان و لەگەڵ ھەموو لایەنەکان لاپەرەیه‌کی نوێ بکاتەوە و بەپێی دەستوور و رێکەوتنە سیاسیەکان کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵام مالکی تەنھا لە کاتی تەنگانە ئەم پێشنیارانە باس ده‌کات و ھەرکاتێ قەیرانەکە بەرەو چارەسەر بچێت لێی پاش گەز دبێتەوە.

 


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار