سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یادی سێزده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان پیرۆز دەكات

به‌بۆنه‌ی سیازده‌هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه، بەڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایینامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتارییه‌تی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان كرد.
ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌رێزان سكرتێر‌و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان
سڵاو و رێز
یادی سێزده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان له ئێوه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانتان پیرۆز ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و یاده ببێته هانده‌رێكی تر كه زیاتر خزمه‌تی لاوان و په‌روه‌رده‌كردنی توانایان بكه‌ن له بواره جۆراوجۆره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو توێژێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری رۆڵی به‌رچاوی خۆیان ببینن و ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه بایه‌خ به‌و توێژه بدات و ئه‌م بایه‌خدانه‌ش بكاته یه‌ك له ئه‌وله‌ویاته‌كانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م توێژه به‌شداری كاریگه‌ری هه‌بێ له بوژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا. جارێكی تر پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هه‌ر سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بن.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
24/5/2012




