ئوردۆغان" چاوپێکەوتنەکانی نێوان دەوڵەت و ئوجەلان درێژەیان هەیە

تایبەت بە kdp.info / سەرۆک وەزیری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە بەرنامەیەکی یەکێک لە کاناڵە ئاسمانییەکانی تورکیادا باسی پرسی کورد و چۆنیەتی چارەسەر کردنی پرسی کوردی کرد و وتی" بە مەبەستی چارەسەر کردنی پرسی کورد هەوڵدانەکانمان درێژەیان هەیە و لەم چوارچێوەیەیشدا پێشتر لەگەڵ ئوجەلاندا چاوپێکەوتن ساز کراوە و ئێستایش ئەو چاوپێکەوتنانە درێژەیان هەیە.
ئەردۆغان لە درێژەی وتەکانیدا وتی" ئێمە دەمانەوێ بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد بگەینە ئەنجامێکی و چارەسەرییەکی هەمیشەیی ببێتە هۆکاری کۆتایی هێنان بە کێشەکان هەر بۆیە لەگەڵ ئوجەلاندا چاوپێکەوتنمان کردووە و دەکەین بەڵام کاتێک کە بزانین هیچ هیوایەک نییە و ناگەینە هیچ جۆرە چارەسەرییەک ئەوا کۆتایش بە چاوپێکەوتنەکان دێت.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە ئارمانجی یەکەم لەم چاوپێکەوتنانە رازی کردنی پەکەکەیە تا بەمجۆرە واز لە چەک و شەڕی چەکداری بهێنێت.




