کەرکووک .. ئه‌ندامێکى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌دێى ریاز بریندار بوو

كه‌ركووك تایبەت بە kdp.info / پەیامنێرمان لە کەرکووک راگەیاند ئەمڕۆ لە ئەنجامی ژمارەیەک تەقیەنەوە،کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار بوون. هەروەها سەرچاوەکانی ئاسایشی ئەو شارەش ئاشکرایان کردووە کە لە ئەنجامی 3 ته‌قینه‌وەدا له شاره‌دێى ریاز و گوندى خه‌ربات 5 كه‌س بریندار بوون ، سەرچاوەکەش ئەوەی راگەیاند: سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكى مینرێژكراو به كاروانى ئۆتۆمبیله‌كانى ئه‌حمه‌د زێدان ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌دێى ریاز ته‌قیه‌وه به‌هۆیه‌وه ناوبراو و دوو پاسه‌وانى بریندار بوون.
هه‌ر له شاره‌دێى ریاز له گوندى خه‌ربات عه‌زیز به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى دوو بۆمبى چێندراو دوا به‌دواى یه‌ك به كاروانى ئۆتۆمبیلى راكان سه‌عید جێگرى پارێزگاى كه‌ركووك دوو پاسه‌وانى راكان سه‌عید بریندابوون.




