هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق

عێراق به قه‌یرانێكی قووڵدا تێده‌په‌ڕێت. له زۆر پارێزگا جه‌ماوه‌رخۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ناڕازین له ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، ئێمه له كاتێكدا پشتگیریی داوا ره‌واو و ده‌ستورییه‌كانی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو ده‌كه‌ین، داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان و به‌تایبه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌كه‌ین په‌له بكه‌ن له چاره‌سه‌ری هۆیه‌كان كه ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه و ناكرێ و نابێ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا داواكاریی خه‌ڵك نادیده بگرێت.
پێویسته داواكان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردابن و دوور بن له تایه‌فه‌گه‌ریو بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وه‌زعه، هه‌رێم ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كه.
د.ئومێد سه‌باح
وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
30/12/2012




