به‌ده‌ركردنی به‌لاغێكی 8 خاڵی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا

دوای سێ رۆژ له گفتوگۆكردن، سه‌عات 6 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 24-5 كۆتایی به گفتوگۆكانی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد هات و به‌لاغی كۆتایی راگه‌یه‌ندرا.
سوزان خاڵه شه‌هاب ئه‌ندامی كۆنگره، به‌لاغه كۆتاییه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه ئه‌وانیش ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌بوون:
1- مافی گه‌لی كورده بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی بدات وه‌ك هه‌موو گه‌لێكی جیهان.
2- ژنانی كورد خه‌باتی خۆیان چڕده‌كه‌نه‌وه بۆ چه‌ره‌سه‌ركردنی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد له هه‌موو به‌شه‌كان كوردستان، به‌جۆرێك هه‌ر به‌شێك به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی خۆی.
3- بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات و ئازاد و یه‌كسان پێویسته ته‌واوی بزوتنه‌وه‌و رێكخراو و دامه‌زراوه‌كانی ژنانی كوردستان به به‌رده‌وامی تێكۆشان بكه‌ن.
4- به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامێكی گونجاو بۆ دامه‌زراندنی میكانیزمێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو پرسه‌كانی ژنانی كورد.
5- پێویسته به‌شداری ژنان له كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و له كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانسه‌كه 40% كه‌متر نه‌بێت.
6- ئه‌ندامانی كۆنفرانس داواكارن له هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی كورد، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی هه‌نوكه‌ییه بۆ سه‌رخستنی ئارامی و ئاشتی له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
7- كۆنفرانس رێز له هه‌موو خه‌باتگێڕێكی دۆزی ره‌وای كورد ده‌گرێت، به‌بێ جیاوازی ئایدۆلۆجیا و راو بۆچوون.
8- ئیدانه‌كردنی كوشتن و قڕكردنی هاووڵاتیانی كورد ده‌كه‌ن له هه‌ر شوێنێك و له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت.
ئه‌و به‌لاغه‌ش ده‌خرێته به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.




