٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كچێك لەگەڵ خۆشەویستەكەی باوكی دەكوژێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە/ kdp.infoلەكاتی ژوانێكی خۆشەویستی و بەسەر هاتنەوەی باوكی، كچێك لەگەڵ خۆشەویستەكەی باوكی خۆی بە چەقۆ دەكوژێت، ماڵپەری (بواب قاهیرە)، ئەمڕۆ بڵاویكردەوە: كە لە پارێزگای تەنتای باكووری میسر، كچێكی قوتابی تەمەن 15 ساڵان لەگەڵ خۆشەویستەكەی كە تەمەنی 18 ساڵانە و ئەویش قوتابییە، لە كاتی بەسەر بردنی ژوان و جووتبوونیان لەماڵ، باوكی كچەكە بەسەریاندادێتەوە و كچە و كوڕەش بەچەقۆ باوكەكە دەكوژن و دواتر دەچنە بنكەی پۆلیسی ناوچەكە و سكاڵا تۆمار دەكەن، گوایە دزییان لێكراوە و دزەكە باوكی كووشتووە، كەچی وەك سەرچاوەكەی پۆلیس رایگەیاندووە: دوای لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر رووداوەكە، كچەكە تووشی داڕمانی دەروونی بووە و دانی بەتاوانەكەی ناوە و گوتویەتی: من و خۆشەویستەكەم باوكممان كوشتووە، جێگای باسە باوكی كچەكە كە تەمەنی 70 ساڵە، پیشەی جووتیاری بووە و لەكاتی گەیشتنەوەی بۆ ماڵ، لەژوورێكی ماڵەكەی كچەكەی و كوڕێك لە كاتی جووت بوون دەبینێ و دواتر لەلایەن هەردووكیانەوە چەقوویەكی بەر سینگ و یەكێكی تریشی بەر سەری دەكەوێت و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار