لەبەرامبەر نەبوونی ناوی تاكە مامۆستایەكی ئاینیش، یەكێتی زانایان ناڕەزایی دەردەبڕن

تایبهت به kdp.info/ دوای بڵاوكردنەوەی لیستی ناوی داهێنەرانی ساڵ لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە كە نزیكەی 700 كەس بۆ ئەمساڵ لەو بڕە پارەیەی دیاری كراوە سوودمەند دەبن، بەڵام بەهۆی نەبوونی ناوی تاكە مامۆستایەكی ئایینیش لەو لیستە یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان گلەیی دەكەن و ناڕەزایی دەردەبڕن، لەمبارەیەوە راگەیەنراوێكیان بڵاوكردۆتەوە كە كۆپیەكی دەست kdp.infoكەوتووەو تیایدا هاتووە:
دوای ئەوەی وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستێكی بڵاوكردەوە، كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر كەس ناویان بە داهێنەر نووسراوە، بەوەی ناویان دەچێتە مێژوو و خەڵات دەكرێن.
هەروەها لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە: ئێمە لە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان زۆر نیگەران بووین، چونكە وێڕای ئەوەی، كە مامۆستایانی ئایینی یەكێكن لە چینو توێژە دیارەكانی كۆمەڵگەو، هەمیشە لە خزمەتی كۆمەڵگە دانە، كەچی دوورو نزیك ناوی مامۆستایەكی ئایینی تێدا نییە، لە كاتێكدا پێوەرەكانی ئەم دەستنیشانكردنە نادیارن، خۆ ئەگەر تایبەت بوایە بە بوارێكی دیاریكراوی زانستی، ئەوە لایەنێكی دیكە بوو، بەڵام بە پێی خوێندنەوەی لیستی ناوەكان، ژمارەیەكی زۆری مامۆستایانی ئایینی داهێنانی زیاتریان هەیە، بۆیە بە تووندی ناڕازیبوونی خۆمان بەرامبەر ئەم هەڵسەنگاندنە نا دادگەرییە دەردەبڕینو هیوادارین پێداچوونەوەی پێدا بكرێت.
بڕوا بەرزنجی




