٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا دوای سەری ساڵ كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بە جێگیری دەمێنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ چەند رۆژێكە هەرێمی كوردستان بە كەشوهەوایەكی جێگیر و بێ باران تێپەڕ دەبێت ئەمەش دوای ئەوەی بۆ چەند رۆژێك باران لەسەرتاسەری وڵات بەردەوان بوو لەبارین، سەرچاوەیەك لە دەزگای كەشناسی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت ئەو كەشوهەوا جێگیرەی چەند رۆژێكە هەیە پێشبینی دەكرێت تاوەكو دوای سەری ساڵیش بەردەوام بێت.

 فازڵ ئیبراهیم سەرۆكی دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان بۆ kdp.infoگوتی: لە هەفتەی رابردوو شەپۆڵێكی باران بارینی بەخوڕ زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەڵام چەند رۆژێكە كەشوهەوای زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان جێگیرەو باران نابارێت و بەپێی پێشبینیەكانی دەزگای كەشناسیش بۆ ماوەی چەند رۆژێكی تریش ئەو جۆرە كەشوهەوایە لەهەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و تاوەكو دوای سەری ساڵیش بەمشێوەیە دەمێنێتەوە.

 بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار