ساڵح موتڵەگ بەدار و بەرد هێرشی جەماوەری كرایەسەر

رومادی - تایبەت بە/ kdp.infoلەكاتی گەیشتنی بۆ نێو خۆپیشاندانە جەماوەرییەكەی شاری رومادی، ساڵح موتڵەگ جێگر سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كارووباری خزمەتگوزاری رووبەڕووی هێرشی خۆپیشاندەران دەبێتەوە و بە بەرد و پیڵاو دار هێرشی دەكرێتەسەر، لەبەرامبەر ئەو هێرشەشدا پاسەوانەكانی جێگری سەرۆك وەزیران، تەقە لە هێرشبەران دەكەن و لە ئاكامدا پێنج كەس برینداربوون، ئاژانسی هەواڵی سۆمەرییە نیوز ئەوەشی راگەیاند: كە ساڵح موتەڵەگ هاتبوو، وتەیەك لەبەردەم خۆپیشاندەران پێشكەش بكات، بەڵام خۆپیشاندەران لەگەڵ ئاگاداربوونیان بە گەیشتنی موتڵەگ، بەشێكیان هێرشی تووندیان كردۆتە سەری و بەزەحمەتیش لەلایەن پاسەوانەكانییەوە لەدەستی هێرشبەران قوتار بووە، شایەنی باسە چەند رۆژێكە خوپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتیان لە چەند ناوچەیەكی عێراق، بەتایبەتیش شاری روومادی لە دژی سیاسەتی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردەوامە.




