٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخشبوو عەبدولڕەحمان ئالوچی كەسایەتی دیاری كوردی سوریا كرد

سەرچاوە: KDP.info

به‌رێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخشبوو عەبدولڕەحمان ئالوچی كەسایەتی دیاری كوردی سوریا كرد به‌بۆنه‌ی كۆچیی دوای خوالێخشبوو عەبدولڕەحمان ئالوچی ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

خانەوادەی بەڕێزی خوالێیخۆشبێت عەبدولڕەحمان ئالوچی
سڵاوی خواتان لێبێت
بەدڵێكی پڕ لە بڕوا بەقەزا و قەدەری خودا هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری كوردی سوریا عەبدولڕەحمان ئالوچی-م پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە لەبرای خۆتانەوە راستگۆترین پرسەو سەرەخۆشی قبوڵ بفەرموون و لەیەزدانی مەزن داواكارم خوالێیخۆشبێت بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری و دڵنەواییشتان بداتەوە.
انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
24/5/2012
 

هەواڵی پەیوەندیدار