هاتووچۆكردنی هاووڵاتیان لە ئەبو غرێب قەدەغەكرا

تایبەت بە/ kdp.info لە قەزای ئەبوغریب قەدەغەكردنی هاتووچۆی هاووڵاتیان درێژەی هەیە و گومانی دروستبوونی خۆپیشاندانیشی لێدەكرێت، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە تۆڕی هەواڵی عێراقی راگەیاند: لەرۆژی هەینی تا ئەمڕۆ یەكشەممە، بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ جێبەجێكراوەو بەردەوامیشە، لەگەڵ ئەوەش مەترسی خۆپشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتیان، لەپێناو پشتگیری خۆێشاندانەكانی ئەنبار و موسڵ و سامەڕا دەكرێت، سەرچاوەكە گوتیشی: بەرپرسانی ئەمنی، پەیمانیان لە وتار بێژانی ئاینی مزگەوتەكانی ئەو شارە وەرگرتووە، كە بانگەواز بۆ خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەری نەكەن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن، شایەنی باسە وەك تۆڕی هەواڵی عێراق رایگەیاندووە: بەردەوامی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە قەزای ئەبوغرێب، كێشەو گرفتی نەمان و كەمی پێداویستییەكان ماڵی، بۆ هاووڵاتیان درووستكردووە.




