٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دادگایه‌كى توركیا سزاى 10 ساڵ زیندانى به‌سه‌ر (له‌یلا زانا)دا سه‌پاند

سەرچاوە: KDP.info

رۆژى چوارشه‌ممه‌ به‌رپرسانى دادوه‌رى له‌ ئامه‌د ڕایانگه‌یاند كه‌ دادگایه‌كى توركیاى ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له‌ زنجیره‌یه‌ك گووتاردا به‌ر له‌ چوار ساڵ بانگه‌شه‌ى بۆ چه‌كداره‌ كورده‌كان كردوه‌، 10 ساڵ زیندانى به‌ سه‌ر په‌ڕله‌مانتارى كورد له‌یلا زانادا سه‌پاند . دادگای باڵای تاوانه‌كانی دیاربه‌كر رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای شاهیدو وته‌كانی ناوبراو بووه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا پیَشكه‌شی كردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌سه‌لمیَنن كه‌ له‌یلا زانا دان نانیَت به‌وه‌ی كه‌ په‌كه‌كه‌ ریَكخراویَكی تیرۆریستی بیَت.
له‌یلا زانا له‌ساڵی 1991 له‌په‌رله‌مانی توركیا به‌ زمانی كوردی سویَندی یاسایی خوارد كه‌ له‌توركیادا تائیَستا به‌زمانیَكی ره‌سمی نه‌ناسیَنراوه‌، ساڵی 1994 یش له‌لایه‌ن دادگای ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌پارتی كریَكارانی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن توركیاو ئه‌وروپاو ئه‌مریكاوه‌ خراوه‌ته‌ لیستی ئه‌و پارت و ریَكخراوه‌نه‌ی كه‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ساڵی 2004 دوای پیاداچوونه‌وه‌ به‌بڕیاری دادگا له‌یلا زانا تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر لابراو له‌ زیندان ئازاد كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار