بەرێوەبەری قوتابخانەیەك كوژرا

بەغدا- تایبەت بە/ kdp.infoسەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەك بەدەستدرێژی كوللە دەست بەجێ كوژرا، ئاژانسی بەغدادیە لە سەرچاوەیەكی ئەمنی ناوچەكەی گواستەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بەڕێوەبەری قوتابخانەی خەیری ئەلمناسكیان لە قەزای مەدائینی سەر بە پارێزگای بەغدا كوشت، سەرچاوەكە گوتیشی: كاتێك بەڕێوەبەری قوتابخانەكە لەرێگا بووە دەیویست بچێتە قوتابخانەكەی، چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لێكردووە و دەستبەجێ كوشتوویانە، لەبارەی هۆكاری كوشتنی ئەو مامۆستایە سەرچاوەكە رایگەیاند: پۆلیسی مدائین پەڕاوی لیكۆڵینەوەی كردۆتەوە و بەدوای بكەرانی ئەو تاوانە دەگرێت، شایەنی باسە بەهۆی خراپی رەوشی ئەمنی لەزۆربەی ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، تیڕۆر و كوشتن ناوەناوە روودەدات.




