باندێك چوار هەزار مشكی دزی

تایبەت بە/ kdp.infoباندێكی دز هەڵدەستن بە دزینی چوار هەزار مشكی سپی كە ئامادەكراو بووە بۆ تاقیكردنەوەی تەندروستی، پۆلیسی شاری بلزن بە سەرچاوەكانی هەواڵی راگەیاند: ئەو مشكانە لە لەوەڕگایەكی كشتوكاڵی لە ناوچەی هۆلیسۆفی نزیك شاری بلزن بەخێوكرا بوون، تا بە كۆمپانیاكانی تایبەت بە زانستە تەندروستییەكان بفرۆشرێن، كەچی باندێكی دز، ئەو مشكانەیان دزیوە و بۆ شوێنێكی نادیاریان بردوون، پۆلیسی بلزن گوتیشی: بە هۆی ئامادەكاری بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ، كەس ئاگاداری دزینی 60 كارتۆنی لەخۆگری ئەو مشكانە نەبووە و خاوەنی بەخێوكاری مشكەكانیش سەری سووڕماوە لە چۆنییەتی دزین و دیار نەمانی ئەو هەموو مشكە، شایەنی باسە بەپێی ئامارەكانی پۆلیس بلزن زیانەكانی خاوەنی لەوەڕگاكە بە هۆی لەدەستدانی مشكەكانییەوە، گەیشتۆتە 38 هەزار كڕۆنی چیكی.




