عومەر ھەورامی: پێویستە تاوەکو15/1/2013 ھەموو لیژنەکان راپۆرتی خۆیان لەسەر بودجە ئامادە بکە.

تایبهت به kdp.info/ ئەندامێکیلیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دهڵێت: سەرۆکایەتی پەرلەمانیکوردستان داوای لەسەر جەم لیژنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان کردووە، تاوەکو15/1/2013راپۆرتی خۆیان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013 ئامادەبکەن.
ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان عومەر ھەورامیلەلێدوانێکی تایبەت دا بۆkdp.info رایگەیاند: لەھەفتەی رابردوو پەرلەمانیکوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2013 کرد، دواتر ئاراستەی لیژنەکانی ناو پەرلەمانیکوردستانی کرد، کە ژمارەیان 18 لیژنەیە، بۆئەوەی راپۆرتی خۆیان لەسەریئامادە بکەن.
عومەر ھەورامی گوتیشی: ئێمە وەکو لیژنەی دارایی رۆژیدووشەممە یەکەم کۆبوونەوە لەبارەی بودجە لەگەڵ وەزارەتی دارایی ساز دهکەین وئاماژهی بەوەش کرد، سەرۆکایەتی پەرلەمان داوای لەسەرجەم لیژنەکانی ناوپەرلەمانی کوردستان کردوە، تاوەکو15/1/2013 راپۆرتی خۆیان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە ئامادە بکەن، بەڵام بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لیژنەکانماوەی 30 رۆژیان لەبەردەستدایە، بۆ ئەوەیراپۆرت لەسەر بودجە ئامادە بکەن.
بودجەی ساڵی2013 ی ھەرێمی کوردستان بڕەکەی 14 ترلیۆن و406 ملیار و735 ملیۆن دیناری عێراقییە.




