د.فازڵ نەبی:وهڵامی ئەو خاڵانەمان داوەتەوە کە پەرلەمان ئاراستەی حکوومەتی کردبوو

تایبهت به kdo.info/ لەھەفتەیرابردوو پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی رەوانەی حکوومەت کردووە، بۆئەوەی روونکردنەوە لەبارهی چەند خاڵێک بدات، لەبەرامبەردا بریکاری وەزیریدارایی عێراقیش دهڵێت، وهڵامی پەرلەمانییان داوەتەوەو دووبارە بۆیان رەوانەدهکەینەوە.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق نەجیبە نەجیبتایبەت بۆkdp.info رایگەیاند: 16ی ئەم مانگە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆروونکردنەوە لەبارەی چەند خاڵێک ،لەوانەش بەشە بودجەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەری و کۆمسیۆنیمافی مرۆڤ، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013 رەوانەی حکوومەت کردووە، بەڵامتاوەکو ئیستا حکوومەت بۆیانى نەگهڕاندۆتەوە.
لەبەرامبەردا بریکاری وەزیریدارایی عێراق د.فازڵ نەبی لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆkdp.info رایگەیاند:ئەوان وەکو وەزارەتی دارایی وهڵامی ئەو خاڵانەیان داوەتەوە کە پەرلەمانداوای لێ کردبوون و رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردووە، بۆئەوەی رەوانەى پەرلەمان بکرێتەوە.
ھەروەھا نەجیبە نەجیب گوتیشی: ئەوان ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ ئەوەیراپۆرتی کۆتایی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013 ئامادە بکەن و بیخهنە بەردەم پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی.
بڵند ئیبراھیم




