٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عاشور حامد: لەئێستادا بڕیار لەدەست جەماوەرە، نەک لیستی عێراقییە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ ئەندامێکیلیستی عێراقییە ده‌ڵێت: بڕیاردان یاخود ھەڵوێست وەرگرتن لەبارەی کێشەیپاسەوانەکانی رافع عیساوی لەدەست ئەوان نەماوە و جەماوەر بڕیار دەدات، چجۆرە ھەڵوێستێک وەربگرن.
ئەندامی لیستی عێراقییە لەپەرلەمانی عێراق عاشور حامد ساڵح لە لێدوانێکی تایبەتدا  kdp.infoرایگەیاند لەسەره‌تای دروستبوونی کێشەی دەستگیرکردنی پاسەوانەکانی رافع عیساویھەوڵی زۆرماندا بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەر بکەین، پێش ئەوەیخۆپیشاندان بکرێ و ناڕەزایەتییەکان بەم شێوەیەى لێبێت، نوری مالیکیش بەڵێنیچارەسەرکردنی کێشەکه‌یدا، بەڵام پابەند نەبوو بەبەڵێنەکەی، لەئێستاشدارەوشەکە لەدەست لایەنە سیاسییەکان نەماوە و لەدەست سەرۆک ھۆزو پیاوانیئاینی و ئەکادیمی و خەڵکە، بۆ ئەوەی چ بڕیارێک دەدەن، چونکە نەک تەنیا ئەمداواکارییە بەڵکو چەندین داواکاری دیكه‌یان ھەیە کە ماوەی چەندین ساڵە بەسەریەکەوە کەڵەکەبوونە و لەلایەن حکوومەت بۆیان جێبەجێ نەکراوە.
سەبارەتبەوەی گەر حکوومەت وه‌ڵامی ئەرێنی بۆ داخوازییەکان نەبێ ھەڵوێستی لیستیعێراقییە چی دەبێ، عاشور گوتی: لەئێستادا بڕیار لەدەستی خەڵکە، نەک ئێمە ئایە لەپرۆسەی سیاسیبکشێنەوە، یاخود ھەڵوێستی دیكه‌ وەربگرن، چونکە ھەموو ئاراسته‌كان کراوەن.
سەبارەتبە لێدوانێکی تارق ھاشمی کە دەڵێت ، ساڵی ٢٠١٣ بەھاری عێراقی دەسپێدەکات، ساڵح گوتی: ئێمە زۆر لەگەڵ ئەوەدانین ببێتە بەھاری عێراقی، چونکەوڵات وێران ده‌بێت، بەڵام دەترسین روبدات، لەبەرئەوەی ھیچ چارەیه‌ک نییە لەبەرامبەر خەڵک کە بەھاری عێراقی دەستپێبکەن، لەبەرئەوەی زۆرینەیانمنداڵەکانیان بۆتە قوربانی و ئینجا لەبەر ئەمجۆرە کێشانەی کە حکوومەت بۆیاندروستدەکات ھەرکەس باسی خزمەتگوزاری ناکات.
ناوبراو لەدرێژەی لێدوانەکەیدارونیشیکردووە، تا ئیستا بڕیاریان نەداوه‌ کە لە پەرلەمان و حکوومەتبکشێنەوە، بەڵام لیستی عێراقییە رۆژانە کۆبوونەوە ئەنجامدەدات و لەچەندرۆژی داھاتووش ھەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەم پرسە یەک لایی دەکاتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار