پارێزگای موسڵ بۆ ماوەی سێ رۆژ مانگرتنی سەرتاسەری راگەیاند

تایبەت بەkdp.info/ سەرۆکی لیستی برایەتی نەینەوا لە پارێزگای موسڵ دهڵێت، بۆ ماوەی سێ رۆژی دیکە مانگرتنی سەرتاسەریان لەو پارێزگایە راگەیاندوە و گەر حکوومەتیش وهڵامی نەبێت ئەوکات ھەڵوێستی تریان دبێت.
سەرۆکی لیستی برایەتی نەینەوا لە پارێزگای موسڵ قاسم ساڵح لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆkdp.infoڕایگەیاند، دوینێ ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ کۆبونەوەیێکی بەپەلەی ئەنجامدا، لەبارەی داواکاریەکانی خەڵکی موسڵ وتیایدا بریاری دا ئەندامانی ئەنجوومەن ئەندامیەتی خۆیان ھەڵپەسێرن و بۆ ماوەی سێ رۆژی تریش لەسەرجەم دامودەزگا حکوومیەکانی ئەو پارێزگایە مانگرتن بکرێت.
لەبارەی داواکاریەکانی خەڵکی پارێزگای موسڵ قاسم ساڵح گوتیشی، داواکاریەکانی خەڵکی پارێزگای نەینەوا ئازاد کردنی پاسەوانەکانی رافع عیسای و دەرکردنی لێبوردنی گشتی وھەڵوەشاندنەوەی مادەی چاری تیرۆر و دەرکردنی لەشکری عێراق لەناو پارێزگا بۆ دەروەی پارێزگا.
ئاماژەی بەوەش کرد، داواکاریەکانیان بەنوسراو ئاراستەی حکوومەت و پەرلەمان کردوە، گەر دوای ئەم سێ رۆژە ھیچ وڵامێک نەبێت، دووبارە ئەنجوومەن کۆدبێتەوە و ھەڵوێستی تری دهبێت.
ماوەیێک پێش ئێستا ھێزێک ھەڵیان کوتایە سەر ماڵ ونوسینگەی رافع عیساوی وەزیری دارایی عێراق و سەرجەم پاسەوانەکانیان دەستگیر کرد، ئەمەش نارەزایەتیێکی زۆری لێ دورست بوە و تاوەکو ئێستاش لەچەندین پارێزگای سونە نشین خۆپێشاندان دژی ئەم کارە ئەنجام دراوە.




