ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە لەساڵی داھاتوو پێشینە بە پرۆژەی گەشتوگوزار بدات

ههولێر- تایبهت به kdp.info/ وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دهڵێت: ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رەزامەندینیشانداوە لەسەر دابینکردنی پێشینەی گەشتیاری، بۆئەو کەسانەی پرۆژە لەبواری کەرتی گەشتوگوزار ئەنجامدهدەن.
نادر رۆستایی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەت دابۆkdp.info ڕایگەیاند: دواى ئەوەی نوسراوێکمان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانکرد،بۆئەوەی بانکی گەشتیاری دروستبکرێ بۆ پێدانی پێشینە بۆ پرۆژەکانیگەشتیاری، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەرداوە و لە ساڵی داھاتووش دەچێتەواری جێبەجێکردنەوە.
نادر رۆستایی گوتیشی: بەگوێرەی رەزامەندیئەنجوومەنی وەزیران بڕی١٠ملیار دینار لەبودجەی ساڵی٢٠١٣ بۆ پرۆژەکانیگەشتیاری تەرخان دەکرێ، بەڵام ئێستا وردەکارییەکان دیار نییە، تاوەکو رێنماییپێویستی بۆ دەردەچێ.
بڵند ئیبراهیم




