پاش خواردنی 28 هێلكە گیانی سپارد

تایبەت بە/ kdp.infoكوڕە گەنجێكی تونسی بە هۆی خواردنی 28 هێلكەی خاو گیان لەدەستدەدات، رادیۆی تونس لەبڵاوكراوەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردەوە : كە كوڕە گەنجێكی تونسی بەناو زەوا فەتناسی دوای ئەوەی گرەو لەگەڵ هاوڕێكانی لەسەر خواردنی 28 هێلكەی نەكوڵاو دەكات، زەوا فەتناسی هەر 28 هێلكەكە دەخوات و دوای كەمێك تووشی ئازارێكی زۆر دەبێت و گیان لەدەست دەدات، رادیۆی تونس ئەوەشی راگەیاندووە: كە كوڕە گەنجەكە تەمەنی 20 ساڵان بووە، پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە لە رێگا گیانی سپاردووە، بە قسەی هاوڕێیەكانی زەوا، گرەوەكە تەنیا بۆ خۆشی و نیشاندانی توانای كوڕەكە بووە. شایانی باسە پێشتر زەوا هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبووە.




