سەرچاوەیەک: كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سەربازی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دواخرا

هەولێر- kdp.info/ بەپێی راگەیەنراوەکانی هەفتەی رابردوو دەبوایە سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی لیژنه‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت، سەرچاوە رەسمییەکان بڵاویان کردەوە کە هەنگاوی باش لەمبارەوە نراوە و لەسەر زۆربەی خاڵەکانی نێوان هەردوولا رێککەوتوون و گەشبینی لەهەمبەر بەرەو پێشەوەچوونی دانیشتنەکان دیار هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند کە رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه له به‌غدا بڕیاری له‌سه‌رئەوە درابوو کە بەیانی لە هەولێر کۆدەبنەوە، به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌غدا ئەم کۆبوونەوەیە دواخرا.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید هه‌ڵگورت حكمه‌ت به‌رێوه‌به‌ری گشتی هۆشیاری و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ری هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیه‌كدا به كوردستان تیڤی راگه‌یاندووە کە بڕیار بوو سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی به‌غداوه كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا تا كاتێكی دیكه .
جێی باسه له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له به‌غدا سازكرا كه دوای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌عدون دلێمی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه رۆژی یه‌كشه‌ممه واتا سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت .




