٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەنگۆی هەبوونی مەترسی لەسەر شوێنەوارەكانی هەولێر رەتدەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەkdp.info / لەچەند رۆژی رابردوو لە دەزگاكانی راگەیاندن هەوالأی ئەوە بڵاوكرایەوە كە گوایا مەترسی لەسەر شوێنەوارەكانی شاری هەولێر هەیە. ئەویش لەكاتی هەڵكەندن و گەڕان و دۆزینەوەی ناوچە شوێنەوارەییەكان، ئەمەش دوای داوایەكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران هات سەبارەت بە ئاگاداربوونیان لە هاتنی تیمە شوێنەوارییە بیانییەكان و ئاستی زانیاریان، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێریش دەڵێت هیچ مەترسییەك لەسەر شوێنەوارەكانی شاری هەولێر نییە.

حەیدەر حەسەن بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر تایبەت بە kdp.infoگوتی: لەسۆنگەی گرنگیدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بواری شوێنەوار و ناوچە شوێنەوارییەكان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە كە ئەوانیش ئاگاداربن لە هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی شاند و تیمی شوێنەواری زانكۆی وڵاتانی جیهان بۆ هەرێمی كوردستان ئەمەش بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ئەو زانكۆیە زانكۆی باوەڕپێكراون یان ئاستی زانیاریان چۆنە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە فەرمانگەی ناوبراو گرنگی زیاتر بە بواری شوێنەواری دەدات و جێگای دەستخۆشییە، نووسراوێك لەمبارەیەوە لە چەند رۆژی رابردوو گەیشتە بەڕێوەبەرایەتییەكەی ئێمە و هەوڵ دەدەین هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ فەرمانگەی ناوبراو ئەنجام بدەین.

 ناوبراو گوتیشی: لەگەڵ ئەوەی دەستخۆشی لە هەر هەوڵێك بۆ گرنگیدانی زیاتر بە بواری شوێنەواری هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر دەكەین، بەڵام هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە ئاماژە بۆ ئەوە دەكرێت لەكاتی هەڵكۆڵینی ناوچەی شوێنەواری زیان بەناوچەكەو كەلوپەلە شوێنەوارییەكان دەگەیەنرێت، چونكە تیمەكانی ئێمە لە ئاستێكی پێشكەوتوون و زۆر بە كارامەیی كارەكانیان رایی دەكەین و ئێمە هیچ كارێك لە خۆوە ناكەین بەبێ ئامادەبوونی كەسانی پسپۆر، بۆیە لێرەوە ئەوە رادەگەیەنم كە هیچ مەترسییەك لە سەر شوێنەوارەكانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی نییە.

 بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار