٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەسمایەگێری توركیا هیچ ترسێك لە هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان پێشان نادەن

سەرچاوە: AK News

سەرەڕای كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، كۆمپانیاكانی توركیا هیچ ترسێكیان پێشان نەداوە لە هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ مەبەستی دەسمایەگێری.

كۆمپانیای ناودەوڵەتی ماینێكس "Mineks" كە یەكێكە لەو كۆمپانیانەی لە بواری نەخۆشخانە كار دەكا، بڕیارە لە تەمووز/یۆلیۆی داهاتوو نەخۆشخانەیەكی نوێ لە هەولێر بكاتەوە.

هەوروەها كۆمپانیای نەوتی توركیا "جێنێل ئێنەرجی" لە هەوڵی فرەوانكردن و گەشەپێدانی كۆمپانیاكەیە لە هەرێمەكە و بەنیازە 23%ی پشكی بیری نەوتی بنە باوی بە نرخی 175 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی بكرێ، ئاژانسی هەواڵی توركیش ویكڵی ئەم هەواڵەی گواستەوە.

تۆنی هایوارد بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كومپانیاكە گوتی، بە پێی خەمڵاندنەكانمان، لە بیری بنە باوی لە نێوان 500 ملێون تا 1 ملیار بەرمیل نەوت هەیە.

بەغدا و هەولێر هێشتا لە سەر نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، بودجەی پێشمەرگەكان و ناوچە كێشەدارەكان وەك كەركوك ناكۆكییان هەیە. 

هەواڵی پەیوەندیدار