675 تەن دەرمانی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا

تایبەت بە/ kdp.infoلەماوەی رابردوودا 675 تەن دەرمانی ماوە بەسەرچوو، لە هەرێمی كوردستان دەستی بەسەرداگیرا، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە ماوی 7 مانگی رابردوودا لە چەند هەڵمەتێكی تەندروستی و ئەمنیدا توانرا دەست بەسەر 675 تەن داودەرمانی ماوەبەسەر چوو بگیرێت، كە زۆربەی هەرە زۆری دەرمانەكان لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر دەستییان بەسەر گیراوە، د.خالس قادر هەروەها گوتیشی: ئەو كۆمپانیایانەی كە بازرگانیان بەو دەرمانە ماوە بەسەرچووانەوە كردووە، هەر هەموویان داخراون و ئەو كرێكارانەشی كە تێدا كاریان دەكرد بۆ لێپرسیینەوە لەگەڵیان رەوانەی دادگا كراون، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی نەشاردەوە كە هەڵمەتەكان لەو باریەوە بەردەوام دەبێت، شایەنی باسە پێشتریش وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داخستنی 18 كۆگای دەرمان و 4 كۆمپانیا هێنانی دەرمانی لە هەرێمی كوردستان راگەیاندبوو.




