٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هیندستان: بەمردنی دامینی خوپیشاندان لەدژی دەستدرێژی فراوان بوو

سەرچاوە: KDP.info

 تایبەت بە/ kdp.infoسەرچاوەیەكی تەندروستی لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئیندۆنیزیا، گیان لەدەستدانی ئەو كچە هیندۆسییەی راگەیاند كە لەنێو پاسێكی نەفرهەڵگردا بە كۆمەڵ دەستدرێژی سێكسییان كردبووەسەر، بەڕێوبەری نەخۆشانەی ماونت ئەلیزابیس رایگەیاند: ئەمڕۆ بەیانی شەممە كاتژمێر 4:45 خولەك ئەو كچە، بەهۆی تووشبوونی ئازارێكی زۆری جەستەییەوە گیانی سپارد، كیلفن لوە لە بەیاننامەیەك ئاماژەیدا: كە هەرچەندە كچەكە زۆر خۆڕاگربووە و هەوڵی داوە نەمرێت، بەڵام بەهۆی خراپی ئازارەكانی و وەستانی بەشێك لە ئەندامانی لەشی، دەرەنجام ئەمڕۆ بەیانی گیانی سپارد، لەبەرامبەر ئەو رووداوەشدا دەیان خۆپیشاندان لە هیندستان كە لەنێوانیان دەیان ئەكتەری ناودار و ئەمیتا باتشانی تێدابوو، سەری هەڵداوە و خۆپیشاندەران داوا لەحكوومەت دەكەن، تاوانبارانی ئەو رووداوە دەستگیر بكات، هاوكات بەهۆی ئاشكرا نەبوونی ناسنامەكەی،خەڵكی هیندستان ناوی ئەو قوربانییەیان ناوە دامینی، شایەنی باسە دامینی لەكاتی گەڕانەوەی لەكار لەنێو پاسێكی نەفەرهەڵگر، كۆمەڵە گەنجێك بەكۆمەڵ دەستدرێژی سێكسی دەكەنەسەر و دواتریش تێرو پڕی لێدەدەن و پاشانیش هەموو شتومەكەكانی لێدەدزن.

هەواڵی پەیوەندیدار