ئەمەریكا هەواڵگری لەسەر كەسە بیانییەكان دەكات

تایبەت بە/ kdp.infoلەمەودوا بەفەرمی ماف بە هێزەكانی هەواڵگری ئەمەریكا درا، هەواڵگری لەسەر ئەو كەسە بیانییانە بكات، كە دێنە ئەمەریكا و دەمیننەوە، دوێنێ هەینی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا رەزامەندی نیشاندا كە حكوومەت بە بێ یاداشتی دادگا، دەتوانی لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ بیانییەكانی سەر خاكی ئەمەریكا بكات، سەرۆكی لیژنەی هەواڵگری لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا دیان فینشتاین رایگەیاند: ئەو بڕیارە پاڵپشتییەكی باش دەبێت بۆ هێزەكانی ناوخۆ و هەواڵگری ئەمەریكا، لەپێناو ئاشكراكردنی گرووپە جۆربەجۆرەكان كە دەیانەوێت زیان بە شكۆمەندی ئەمەریكا بگەیەنن، لای خۆشییەوە لایەنگرانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە ناڕەزاییان نیشاندا و پێانوابوو كە ئەم بڕیارە دەچێتە بواری پێشێڵكردنی مافەكانی تاكەكەسییەوە، شایەنی باسە پڕۆژە بڕیارەكە بە رێژەی 73 بەڵی و بەرامبەر بە 23 ی نەخێری دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكای بەدەستهێنا.




