٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قوربانییه‌كی دیكه‌ی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شیناوای شاری پیرانشه‌هر كۆچی دوایی كرد

سەرچاوە: KDP.info

 ئێرانتایبەت بە kdp.info/ ئه‌مرۆ هه‌ینی 28ی دیسێمبه‌ر یه‌كێكی تر له‌ كچه‌كانی قوربانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی گوندی شیناوای سه‌ر به‌ شاری پیرانشه‌هر به‌هۆی توندی برینه‌كانییه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری ته‌ورێز گیانی له‌ده‌ست دا.

"ساریا ره‌سوڵ زاده‌" به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌، به‌شی سیسته‌می هه‌ناسه‌كێشانی برینی سه‌ختی لێكه‌وتبووه‌ و پزیشكانیش توانای چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانیان نه‌بوو .

پێشتریش سه‌یران یه‌گانه‌ یه‌كێكی دیكه‌ له‌ قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ كۆچی دوایی كردبوو.  له‌م باره‌وه‌ "ره‌سوڵ خزری" په‌رله‌مانتاری شاری پیرانشار ئه‌و هه‌واڵه‌ی ته‌ئید كردووه‌

 

ئارێز ئه‌حمه‌د

هەواڵی پەیوەندیدار